سوپاسالاری عیراق گەیشتە سەڵاحەدین

عێراق
10:17 - 2021-01-24

پاش هێرشەکەی دوێنێ شەوی داعش بۆ سەر حەشدی شەعبی، ئەمڕۆ سوپاسالار و جێگری ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان و ئەمینداری رێکخراوی بەدر گەیشتنە پارێزگای سەڵاحەدین.

ئەمڕۆ یەکشەممە، عەبدولئەمیر یارەڵا سوپاسالاری عیراق و عەبدولئەمیر شەمەری جێگری ئۆپراسیۆنەهاوبەشەکان و هادی عامری ئەمینداری گشتی رێکخراوی بەدر لە پارێزگای سڵاحەدین کۆبوونەوە و چاویان کەوت بە فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی سەڵاحەدین و پەرپرسانی ئەمنی پارێزگاکە.

هەروەها چونە شوێنی رووداوەکەی دوێنێ شەو کە داعش هێرشی کردە سەر لیوای ٢٢ی حەشدی شەعبی و ١١ چەکداری حەشد کوژران و ١٢ی تریش برینداربوون.
هەروەها ١٨ تیرۆرستی داعش لەو شەڕەدا لەناوبران.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP