ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه 2021/1/24 وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق رایگه‌یاند هاوكات له‌گه‌ڵ دابه‌زینی پله‌ی گه‌رما بڕیاریانداوه به‌شێكی دیكه‌ی نه‌وتی سپی پێشكه‌ش به هاوڵاتیان بكه‌ن.
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق له پێگه‌ی ره‌سمی خۆی بڵاویكردۆته‌وه به‌هۆی دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما و له‌كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان و به‌فه‌رمانی وه‌زیری نه‌وت، وه‌زاره‌ت بڕیاریدا بڕی 50 لیتری دیكه‌ی نه‌وتی سپی بدرێته هاووڵاتیانی به‌غدادو پارێزگاكانی تر.
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق رونیكردۆته‌وه ئه‌م بڕه نه‌وته له‌ده‌ره‌وه‌ی به‌شی دیاریكراوه بۆ هاوڵاتیان و بێ كۆبونی نه‌وت و به‌نرخی 300 دینار بۆ هه‌ر لیترێك دابه‌شده‌كرێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP