ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه 2021/1/24 سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاند پشتبه‌ستن به‌زانیاری هه‌واڵگری ورد‌و له‌ئۆپه‌راسیۆنێكدا له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هیتی خۆرئاوای رومادی، هێزه ئه‌منییه‌كان 3 تیرۆریستی سه‌ر به‌تاقمی داعشیان ده‌ستگیركردووه و چه‌ندین به‌ڵگه‌نامه‌ی گرنگ و دوربینیان پێبوه كه بۆ چاودێریكردنی جوڵه‌ی كاروانی سه‌ربازیی به‌كاریان هێناوه.
وتیشی تیرۆریسته ده‌ستگیركراوه‌كان به‌نیازبونه په‌لاماری تیرۆریستی دژی هێزه ئه‌منییه‌كان و هاووڵاتیان ئه‌نجام بده‌ن به‌ڵام نه‌یانتوانی پیلانه‌كه‌یان به‌جێبهێنن و به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ ده‌ستگیركران.
سه‌رچاوه‌كه ئاشكرایكرد ئێستا لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركراوه‌كان به‌رده‌وامه بۆ ئاشكراكردنی پیلانه‌كانیان و ناوه‌ڕۆكی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی كه پێیان گیراوه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP