هالاند و لیڤا مه‌كینه‌ی تۆماركردنی گۆڵن

وەرزش
15:08 - 2022-09-04

هالاند و لیڤا مه‌كینه‌ی تۆماركردنی گۆڵن
ئاكۆ بیبانی

ئێرلینگ هالاندی نه‌رویجی و لیڤاندۆفیسكی پۆڵه‌ندی دوو مه‌كینه‌ی تۆماركردنی گۆڵن له‌ ئه‌وروپا و جیهان ، سه‌رباری ئه‌وه‌ی وه‌رزه‌كانی پیشوو له‌ بۆندس لیگا گۆڵكار و قه‌ناس و هێرشبه‌ری ترسناك بوون ژماره‌یه‌كی زۆر گۆڵیان تۆمارده‌كرد ، به‌ڵام ده‌وترا ئه‌و دوو هێرشبه‌ره‌ ته‌نها له‌ بۆندس لیگا ده‌توانن ئه‌سپی خۆیان تاوبده‌ن و ئه‌و ژماره‌ گۆڵه‌ تۆماربكه‌ن ، له‌ ئێستادا هه‌ردوو هێرشبه‌ره‌كه‌ له‌ دوو خولی جیاواز یاری ده‌كه‌ن ، ئێرلینگ هالاندی نه‌رویجی له‌ ریزه‌كانی یانه‌ی مان سیتی ئینگلیزی یاری ده‌كات و هێرشبه‌رێكی ترسناكه‌ و له‌ شه‌ش  یاری رابردوو له‌گه‌ڵ سیتیزن لوتكه‌ی ئاست به‌رزی پیشكه‌ش كردوه‌ و خاوه‌نی 10 گۆڵه‌ لوتكه‌ی گۆڵكارانی پریمه‌رلیگی گرتوه‌ ، هالاند له‌ دوو  یاریدا هاتریكی به‌خشییوه‌ به‌ یانه‌كه‌ی ، وه‌رزی رابردوو ئێرلینگ هالاند له‌گه‌ڵ بروسیادۆرتمۆند له‌كۆی 30  به‌شداریكردن له‌سه‌رجه‌م خول و پاڵه‌وانێتیه‌كان 29 گۆڵی تۆماركردوه‌ ، ئاماره‌كانی ئێستای هالاند بۆ ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ی تۆپی پێ دڵخۆشكه‌ره‌ و چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت ژماره‌ی گۆڵه‌كانی زیاتر بكات و ببێت به‌یه‌كێك له‌ ئاینده‌كانی تۆپی پێ .
لیڤاندۆفیسكی پۆڵه‌ندی و هێرشبه‌ری پێشووی یانه‌ی بایرن میونشینی ئه‌ڵمانی له‌ حه‌وت وه‌رزی رابردووی له‌ بۆندس لیگا هه‌میشه‌ گۆڵكارێكی ترسناك و به‌ئه‌زموون بوه‌، هیچ وه‌رزێك كه‌متر له‌ 40 گۆڵی بۆ یانه‌كه‌ی تۆمارنه‌كردوه‌ ، دوای ئه‌وه‌ی لیڤا بڕیاری دا كاروانی پیشه‌گه‌ری بگوازێته‌وه‌ بۆ ریزه‌كانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ی هالاند ده‌وترا ئه‌و هێرشبه‌ره‌ ته‌نها له‌ خولی ئه‌ڵمانی و له‌گه‌ڵ بایرن سه‌ركه‌ركه‌وتوو ده‌بێت ، له‌ ئێستادا لیڤا وورده‌ وورده‌ له‌گه‌ڵ ڕكابه‌رییه‌كانی لالیگا و پێكهاته‌كه‌ی چاڤی خۆی ده‌گونجێنێ و هه‌فته‌ له‌دوای هه‌فته‌ش ئاستی به‌رزتر پێشكه‌ش ده‌كات ، له‌ كۆی چوار به‌شداریكردن له‌ یارییه‌كانی لالیگا لیڤاندۆفیسكی خاوه‌نی 5 خاڵه‌ سه‌ر تۆپی گۆڵكارانی خوله‌كه‌ی گرتوه‌ .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP