بانكی ناوه‌ندی عیراق داوا له هاوڵاتیان ده‌كات مامه‌ڵه نه‌كه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌و فه‌رمانگه و كۆمپانیا بێ مۆڵه‌تانه‌ی كه بانگه‌شه‌ی پێدانی پێشینه و قه‌رز، یان هه‌ر ئاسانكارییه‌كی به‌و شێوه‌يه ده‌كه‌ن.
له راگه‌یه‌نراوێكدا بانكی ناوه‌ندی عیراق ئاماژه‌ی به دیارده‌ی ڕیكلامكردن له تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كردووه بۆ فه‌رمانگه و كۆمپانیا بێ مۆڵه‌ته‌كان كه په‌ره به پێدانی ئاسانكاری قه‌رز یان پێشینه ده‌ده‌ن به‌هاوڵاتیان.
هاوكات هۆشدارریشی داوه‌ته‌وه ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌شداری له‌و جۆره چالاكییانه ده‌كه‌ن له پێشێلكردنی ڕێنماییه‌كانی بانك و یاسا كارپێكراوه‌كان، به تایبه‌ت ماده‌ی (٣)ی یاسای هه‌مواركراوی بانكی ژماره ٩٤ی ساڵی ٢٠٠٤، كه ئاماژه به‌گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی یاسایی ده‌كات له‌دژی ئه‌و كه‌سانه‌ی بێ مۆڵه‌ت كارده‌كه‌ن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP