وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق ئاماری تای خوێنبه‌ربوون بڵاو ده‌كاته‌وه‌

تەندروستی
21:52 - 2022-09-11

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق ئامارێكی بڵاوكردوه‌ته‌وه‌و تیایدا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ده‌كات تاكو 6ی ئه‌م مانگه‌ 314 حاڵه‌تی تای خوێنبه‌ربوون،  كریمین –ی كۆنگۆ له‌سه‌رتاسه‌ری عیراق تۆماركراوه‌ و 58 حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدانیش به‌هۆیه‌وه‌ هه‌بووه‌.

كه‌ناڵی كه‌ركوك به‌داوداچونێكی ئه‌نجامدا و زانیارییه‌كان  كه‌ له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه‌ ده‌ستیكه‌وتووه‌،

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتى له‌كه‌ركوك 3 حاڵه‌ت تۆماركراوه‌،  یه‌كێكیان به‌رله‌چه‌ند مانێگك گیانی له‌ده‌ستداوه‌و 2 كه‌سه‌كه‌ی دیكه‌ش دوای ئه‌وه‌ی  چاره‌سه‌ركراون چاك بونه‌ته‌وه‌ و له‌نه‌خۆشخانه‌ی شیفا14 چاودێری كراون. 

هاوكات ئه‌و نه‌خۆشیه‌وه‌ له‌ئاژه‌ڵه‌وه‌ ده‌گوازرێته‌وه‌و  دره‌مانی چاره‌سه‌ریش له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی كه‌ركوك هه‌یه‌و هه‌ركه‌سێك ئه‌گه‌ر نیشانه‌كانی هه‌بوو ده‌توانێت به‌زوترین كات  سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كان بكات تاكو مه‌ترسی له‌سه‌ردۆخی ته‌ندروستی ده‌روست نه‌بێت .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP

بەپەلە