به‌پێی دوایین ئامار یه‌ده‌گی نه‌وتی ئه‌مریكا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو داده‌به‌زێت، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته‌ش به مه‌ته‌رسی له‌قه‌ڵه‌می ده‌ده‌ن.
وه‌زاره‌تی وزه‌ی ئه‌مریكا له نوێترین ئاماریدا بڵاویكردووه‌ته‌وه، “كۆتایی هه‌فته‌ی ڕابردوو، یه‌ده‌گی نه‌وت 8 ملیۆن و چوارسه‌د هه‌زار به‌رمیل دابه‌زینی به‌خۆوه بینیوه و بڕی یه‌ده‌گی نه‌وتی یه‌ده‌گكراو گه‌یشتووه‌ته نزیكه‌ی 434 ملیۆن به‌رمیل“، له‌دوای مانگی ئایاری ئه‌مساڵه‌وه ئه‌مه یه‌كه‌مین دابه‌زینه له بڕی یه‌ده‌گی نه‌وت و گه‌وره‌ترین دابه‌زینه له‌ساڵی1984 وه.
دابه‌زینی نه‌وتی یه‌ده‌گكراوی ئه‌مریكا، له‌دوای وتاره‌كه‌ی جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا دێت كه‌له‌مانگی ئازاری ئه‌مساڵ ڕایگه‌یاندبوو، به‌مه‌به‌ستی ڕێگریكردن له به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت ڕۆژانه یه‌ك ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی یه‌ده‌گكراو ده‌رده‌هێنن بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP