قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال بەھۆی کۆچی دوایی خەیری شەنگالی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی خانەوادەکەی دەکات و ڕایدەگەیەنێت، کۆچکردوو پێشمەرگە و خەباتکار و سیاسەتمەدارێکی بەئەمەکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و نوسەر و توێژەرێکی بەتوانای کاروباری ئێزدییەکان بوو.
دەقی پرسەنامەکە:
بەڕێزان ھاوڕێ و ھەڤاڵانی کۆچکردوو خەیری شنگالی
بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو
بەبیستی ھەواڵی کۆچی دوایی (خەیری شنگالی) نیگەران و دڵگران بووم.
کۆچکردوو پێشمەرگە و خەباتکار و سیاسەتمەدارێکی بەئەمەکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و نوسەر و توێژەرێکی بەتوانای کاروباری ئێزدییەکان بوو کە لەژیانی خۆیدا ھەوڵی بەرچاوی-دا بۆ دەوڵەمەندترکردنی گەنجینەی زمانەوانی ئێزدی.
بەم بۆنە غەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە نیشتمانپەروەرەکەتان دەکەم و ھاوبەشی خەم و پەژارەتانم.
خوای گەورە لە کۆچکردوو خۆش بێت و جێگای بەھەشت بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەھەموو لایەک ببەخشێت.
قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP