هه‌رێم كه‌مال ئاغا سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت دوای كۆتایی هاتنی چله‌ی ئیمام حسێن دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ووتیشی مه‌رج نییه یه‌كه‌م دانیشنی په‌رله‌مان تایبه‌ت بكرێت به هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆمار و سه‌رۆكوه‌زیران. به‌ڵكوو ئه‌و بابه‌ته په‌یوه‌سته به رێككه‌وتنی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانه‌وه و ده‌بێت گفتوگۆی له‌باره‌وه بكرێت.
رونیشیكرده‌وه، لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق به‌تایبه‌ت لایه‌نه‌كانی ناو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئاماده‌یی خۆیانیان نیشانداوه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان، و بڕیاریشه وه‌فدێكی باڵای سیاسی سه‌ردانی موقته‌دا سه‌در بكه‌ن، به‌مه‌به‌ستی كۆتایی هێنان به چه‌قبه‌ستویی سیاسی له عیراق.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP