هه‌فته‌ی داهاتوو بارانبارین ده‌ستپێده‌كات

کوردستان
15:00 - 2022-09-17


بەپێی پێشبینییەكانی کەشناسیی، له‌ رۆژانی كۆتایی هه‌فته‌ی داهاتوو یەکەم بارانی پایزەی ئەمساڵ لە ناوچەکانی هەرێم دەستپێدەکات، به‌ڵام به‌ رێژه‌یه‌كی کەم و به‌ شێوه‌ی پچڕ پچڕ.  

ئاراس جەبار، شاره‌زاو کەشناس لە ڕوونکردنەوەیەکدا كه‌ ئه‌مڕۆ (17ی ئەیلولی 2022) بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردوه‌، "ڕۆژی چوارشەممە (21ی ئەیلول) کاریگەری شەپۆلی گەرما کەمدەبێتەوە و نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما دەستپێدەکاتەوە کە لە ھەردوو ڕۆژانی 21 و 22ی ئەیلولی یەکەم بارانبارینی پایزی ئەمساڵ لەناوچەکەدا دەستپێدەکات، کە بەشێوەی ناجێگیری کەشوھەوا ئەبێت و خۆی لە چالاکبوونی با و ھەورە بروسکە و بارانێکی کەم و پچر پچردا دەبینێتەوە لە ناوچەی جیاجیادا و بارانەکەش ھەرەمەکی دەبێت."  

هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌، بەشی پێشبینی له‌ بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا پێشبینیكردوه‌ له‌
48 سه‌عاتی داهاتوو:
کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت.
 پلەکانی گەرما/ بە ١ تا 3 پڵە بەرز دەبێتەوە بە بەراوورد لە تۆماری رۆژی پێشوو.
خێرای با / 10 - 20 کم/س. 
ئاراستەی با / باکوری خۆرئاوا
مەودای بینین / 8 - 10 کم 
پلەکانی گەرما / لەسەرنەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە
سبەی 18- 9- 2022
کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت.
پلەکانی گەرما/  نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکروی رۆژی پێشوو.
خێرای با / 10 - 20 کم/س. 
ئاراستەی با / باکوری خۆرئاوا 
مەودای بینین / 8 - 10 کم
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 39
سلێمانی : 38
دهۆک : 39
کەرکوک : 41
هەڵەبجە : 40
زاخۆ : 39
سۆران : 36
گەرمیان : 43

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP