شاره‌وانی كه‌ركوك له باره‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ نه‌مام چاندن له‌كه‌رته‌كانی شاره‌كه روونكرده‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه .
له‌روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه، له‌سه‌روبه‌ندی وه‌رزی نه‌مام چاندن، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌وانی كه‌ركوك له‌سه‌ر راسپارده‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانی كه‌ركوك، هه‌وڵه‌كانی چڕ ده‌كاته‌وه بۆ چاندنی ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو له نه‌مام وچیمه‌ن له‌ته‌واوی كه‌رته‌كانی شاره‌وانی، له‌م چوارچێوه‌یه‌دا له‌پاش ته‌واوبوونی وه‌رزی گه‌رما، له هه‌ڵمه‌تێكدا پڕۆژه‌ی چاندنی دار‌و چیمه‌ن له‌ڕێگای سلێمانی ئه‌نجامدرا، كه ئه‌وه‌ش پرۆژه‌یه‌كه ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر پشكنینی بۆ كراوه له‌چوارچێوی بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی هه‌رێمه‌كان كه له‌پارێزگای كه‌ركوكه‌وه ده‌رچووه و شاره‌وانی كه‌ركوك ته‌نیا ئه‌ركی سه‌رپه‌رشتیكردنی له‌ئه‌ستۆیه، كه‌چی به‌داخه‌وه كه‌سانێكی موزایه‌ده‌چی ده‌یانه‌وێ له‌به‌های كار و چالاكییه‌كانی شاره‌وانی كه‌ركوك كه‌م بكه‌نه‌وه و خۆیان وه‌ك خه‌مخۆری شاره‌كه پیشان بده‌ن، گوایه به فشاری ئه‌وان نه‌بێت، شاره‌وانی كار ناكات كه ئه‌وه‌ش جگه له هه‌ڵخه‌ڵتاندنی خه‌ڵك و خۆڵكردنه چاویان و درۆ ده‌له‌سه هیچی دیكه نییه .
ئێمه به‌ئه‌ركی سه‌ر شانی خۆمانی ده‌زانین به‌رده‌وام بین له‌خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی شاره‌كه‌مان، دڵنیاشین ئه‌و جۆره كه‌سانه مایه‌پووچ بوون، چونكه دوا جار هاووڵاتیانی شاره‌كه‌مان به‌ئاگان و هیچ كه‌س ناتوانێت به‌ئاسانی چه‌واشه‌یان بكات .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP