رێكخراوی خۆراك و كشتوكاڵی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ناسراو به (فاو) رایگه‌یاند، كۆرۆناو جه‌نگی ئۆكرانیا زۆرترین زیانیان به ئاسایشی خۆراكی عێراق و لوبنان و یه‌مه‌ن گه‌یاندوه.
(عه‌بدولحه‌كیم واعر) نوێنه‌ری رێكخراوی فاو له باكوری ئه‌فریقاو رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست رایگه‌یاند، له چه‌ند ساڵی رابردوودا جیهان رووبه‌رووی ئاڵنگاری فره‌لایه‌ن بۆته‌وه كه لێكه‌وته‌ی مه‌ترسیدارییان بۆ سه‌ر ئاسایشی خۆراكی چه‌ندین وڵات هه‌بووه.
رونیشیكرده‌وه، كۆرۆناو جه‌نگی ئۆكرانیا كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ئاسایشی خۆراكی زۆرینه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی به گشتی و عێراق و لوبنان و یه‌مه‌ن به تایبه‌ت هه‌بووه و بۆته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كان و كه‌مبوونه‌وه‌ی كاڵاكان.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، رێكخراوی فاو هه‌وڵه‌كانی چڕكردۆته‌وه بۆ هاوكاریكردنی وڵاتانی زیانلێكه‌وتوو و ئیداره‌دانی قه‌یرانه‌كان.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP