دەستەی دەستپاکی فیدراڵی، به تۆمه‌تی زیانگه‌یاندن به سامانی گشتی بڕیاری دا به هەڵگرتنی پارێزبەندیی په‌رله‌مانی له‌سه‌ر ئەحمەد جبوری ناسراو به (ئەبو مازن)، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و پارێزگای پێشووی سه‌لاحه‌دین و سه‌رۆكی حزبی جه‌ماهیر.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه ئه‌مڕۆ 19-9-2022 بڵاوكراوه‌ته‌وه ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردوه، بەشی لێکۆڵینەوەکانی دەستپاکی دادگای دووه‌می کەرخ لە بەغدا بڕیارێکی دەرکردووە بۆ هەڵگرتنی پارێزبەندیی لەسەر ئەندامێکی خولی ئێستای ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، کە پارێزگاری پێشووی سەڵاحەدین بووه؛ ئه‌وه‌ش بە تۆمه‌تی زیانگەیاندن بە فەرمانگەی تەندروستیی پارێزگاكه.
ئاماژەی بۆئەوەشکردووە، "هەڵگرتنی پارێزبەندیی لەسەر ئەو ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌ن، لە ئەنجامی ئەو زانیاریانەدا هاتووە کە لە راپۆرتی وردبینیی وەزارەتی تەندروستیدا سەلمێنراوە لەو کاره نایاساییانه‌ی پارێزگاری پێشووی سەڵاحەدین لە فەرمانگەی تەندروستیی پارێزگاکە ئه‌نجامیداوه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP