( موقتەدا سەدر) سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در، رەزامەندیی دەربڕیوە پێشوازی لەو وەفدە بکات کە بە سەرۆکایەتی (ھادی عامری) سه‌رۆكی هاوپه‌ییانی فه‌تح پێكده‌هێنرێت تاكو سەردانی بکەن و چه‌قبه‌ستوویی سیاسی و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ تاوتوێ بكه‌ن.
به‌پێی سه‌رچاوه رۆژنامه‌وانییه‌كان، سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در رەزامەندیی دەربڕیوە بۆ ئەوەی پێشوازی لەو وەفدە سێ قۆڵییە بکات کە بە نیازن سەردانی بکەن، وەفدەکە لە ھەریەک لە (ھادی عامری) سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتح و (محەمەد حەلبوسی) سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پێکدێن.
ئاشکراشیکرد، تائێستا وادەی ئەنجامدانی سەردانەکە دیار نییە، بەڵام رەزامەندییەکەی سەدر پێشھاتێکی ئەرێنییە بۆ کۆتاییھێنان بە چەقبەستویی سیاسی و ھەنگاونان بەرەو پێک‌ھێنانی حکومەتی نوێ.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP