بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتوچۆی عێراق پلانه‌كانی خۆی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغی شه‌قامه‌كان ئاشكرا كرد، هاوكات وردەكاری دوو پێشنیازشی راگەیاند كە پێشكەشی سەرۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی كردون، یەكێكیان بریتییە لە دانانی ناوچەیه‌كی ئازاد له‌سه‌ر سنوور بۆ فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی كەسیی بە وڵاتانی دراوسێ، داواشیكرده‌وه هاورده‌كردنی ئۆتۆمبیل به‌هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه رابگیرێت.
عەمید زیاد ئەلقائیسی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتییەکە، ئه‌مڕۆ (19ی ئەیلوولی 2022)، لە لێدوانێکیدا بۆ میدیای ره‌سمی عێراق، رایگەیاندوه، "بەڕێوەبەرایەتی بۆ کەمکردنەوەی قه‌ره‌باڵغی هاتوچۆ دوو پلانی هەیە "، یەکەمیان: (كاتی)یه، کە بریتییە لە هه‌ڵگرتنی بلۆکه کۆنکرێتیه‌كان و کردنەوەی ڕێگاوبانەکان بە هاوکاری لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان، دووەم: بۆ (داهاتوو)ه كه پرد و تێرمێناڵی ئۆتۆمبێل لە نزیک مۆڵەکان و ناوچە پیشەسازی و بازرگانییەکان بینابكرێن.
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردوه، "به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه چه‌ند پێشنیازێكی پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كردوه، له‌وانه راگرتنی پێدانی ژماره‌ی ئۆتۆمبیل به هاوڵاتیان و كاراكردنی سیسته‌می له‌كارخستنی ژماره‌ی ئۆتۆمبیله كۆنه‌كان، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغی له شه‌قامه‌كاندا، پێشنیازه‌كه‌ی دیكه‌ش بریتییه له ". دامەزراندنی ناوچەیه‌كی ئازاد لەسه‌ر سنوور کە هاوڵاتی بتوانێت ئۆتۆمبێلی کەسیی بو وڵاتانی دراوسێ بفرۆشێت.
وتشی، "بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆ داواشیکردوه" بەهۆی نەبوونی توانای شەقامەکان، هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل بە هەموو جۆرەکانیەوە بوەستێنرێت " ڕوونیشیکردەوە "لەگەڵ بوونی سیستمی نوێی له‌كارخستنی ژماره‌ی ئۆتۆمبیل (ترقین قید المركبات)، توانای له‌خۆگرتنی شەقامه‌كان زیاتر ده‌بێت.
سەبارەت بە دروستكردنی پردی نوێ، ئەلقائیسی وتی، "بەم نزیكانە شارەوانی بەغدا دەست دەكات بە دروستكردنی 13 پرد، جگە لە دروستكردنی پشتێنه رێگا لە پارێزگای بەغدا".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP