بافڵ جەلال تاڵەبانی : عیراق بە دۆخێكی سیاسی هەستیاردا تێدەپەڕێت

عێراق
23:49 - 2022-09-19

بافڵ جەلال تاڵەبانی ، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ھادی عامری، سەرۆکی ھاوپەیمانیی فەتح لە بەغدا کۆبوونەوە.

‏‎لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی سیاسی و تێپەڕاندنی بەربەستەكان كرا و هەنگاوەكانی تێپەڕاندنی ئەو تەنگەژە سیاسییەی عیراقی تێكەوتووە تاوتوێكرا.

‏‎بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جەختی لە گفتوگۆ و رێككەوتنی نیشتمانی كردەوە لەسەر بنەمای دەستوور و هاوبەشیی راستەقینە. وتیشی، عیراق بە دۆخێكی سیاسی هەستیاردا تێدەپەڕێت و ئەركی هەموولایەكە بە رۆحێكی بەرپرسیارانەوە مامەڵە بكەن و كار بۆ بونیادنانی داهاتوویەكی سەقامگیر بكەن.

 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP