بڕێكی زۆری به‌ڵگه‌كانی داعش ده‌ستیبه‌سه‌ردا گیرا

عێراق
18:24 - 2021-01-25

وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق رایگه‌یاند كه‌ له‌ پارێزگاكانی به‌غدا و ئه‌نبار، ده‌ست به‌سه‌ر چه‌ندین به‌ڵگه‌ی تایبه‌ت به‌ رێكخراوی تیرۆرستیی داعشدا گیراوه‌.

لیوا یه‌حیا ره‌سوڵ، وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق به‌ ئاژانسی فه‌رمیی عیراقی راگه‌یاندوه‌ كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ئۆپراسیۆنی "تۆڵه‌ی شه‌هیدان" و به‌ هه‌وڵی ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كان گورزی كاریگه‌ر له‌ مۆڵگه‌كانی رێكخراوی تیرۆرستیی داعش وه‌شێندراوه‌.

وتیشی كه‌ له‌ ناوچه‌كانی به‌غدا و ئه‌نبار  تیرۆرستی داعش ده‌ستگیركراون و چه‌ندین به‌ڵگه‌ی گرنگی تایبه‌ت به‌و رێكخراوه‌ش كه‌وتووه‌ته‌ ده‌ست هێزه‌ ئه‌منییه‌كان.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP