فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی عیراق حه‌شارگه‌یه‌كی داعش له‌ زنجیره‌ چیای حه‌مرین بۆردومان ده‌كه‌ن

کوردستان
21:09 - 2022-09-21

لیوا یه‌حیا ره‌سوڵ وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عیراق رایگه‌یاند: فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانیان له‌ بۆردومانێكدا حه‌شارگه‌یه‌كی چه‌كدارانی داعشیان كردۆته‌ ئامانج له‌ زنجیره‌ چیای حه‌مرین.
ره‌سوڵ راشیگه‌یاندوه‌، ئه‌و بۆردومانه‌ به‌ پشتیوانی پرۆسه‌یه‌كی ئه‌منی بوه‌ كه‌ ده‌زگای دژه‌تیرۆری عیراق ئه‌نجامیانداوه‌.
هاواكت سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به‌كه‌ناڵی كه‌ركوك رایگه‌یاند: دره‌نگانی شه‌وی رابردوو له‌ سنووری مه‌لا عه‌بدوڵا تیرۆریستانی داعش له‌ رێگای قه‌ناسه‌وه‌ سه‌ربازێكی فرقه‌ی هه‌شتی سوپای عیراقیان برینداركردوه‌ و به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پێویست ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی شاره‌كه‌ كراوه‌. 



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP