ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عیراق ئاماری ئه‌و دۆسیانه‌ی بڵاوكرده‌وه كه تایبه‌تبون به تۆماركردنی توندوتیژی خێزانی و به‌پێی ئاماره‌كه له‌كاتی كۆرۆناو كه‌رنتینه‌دا توندوتیژی خێزانی رووی له‌زیادبوون كردووه.
به‌پێی ئاماره‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌یوه‌ندییه گشتیه‌كانی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عیراق ، دادگاكان له‌ساڵی 2021 دا ئه‌و ساڵه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوبوه‌وه یه‌ك هه‌زارو 141 سكاڵای توندوتیژی خێزانیان دژی منداڵ تۆمار كردوه.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه سكاڵای توندوتیژی دژی ژنان 18 هه‌زارو 602و سكاڵا بوه‌و دژی به‌ته‌مه‌نه‌كانیش 2 هه‌زارو 622 سكاڵا بون، هه‌روه‌ها له دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی بابلیش 426 سكاڵا تۆمار كراوه.
ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی بڵاویشیكردۆته‌وه، له‌نیوه‌ی یه‌كه‌می ئه‌مساڵیشدا ژماره‌ی سكاڵاكانی توندتیژی خێزانی گه‌یشتۆته 10 هه‌زارو 143 سكاڵا كه دابه‌شكراون له‌نێوان 500 سكاڵای توندوتیژی دژی منداڵ و 7 هه‌زارو 947 یان به‌رامبه‌ر به ژنان كراون و 1 هه‌زارو 696 سكاڵاش به‌رامبه‌ر به ته‌مه‌نه‌كان كراون.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP