عیراق داوای هاوكاری بەپەلە لە سندوقی دراوی نێودەوڵەتی دەكات

ئابوری
07:47 - 2021-01-26

لێپرسراوانی باڵای عیراق داوای هاوكاری بەپەلە لە سندوقی دراوی نێودەوڵەتی دەكەن ، ئەویش وەكو هەوڵێك بۆ پشتگیریكردنی ئابوری وجێبەجێكردنی ئەو چاكسازیانەی پلانی بۆ دارێژراوە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا سندوقی دراوی نێودەوڵەتی رونیكردوەتەوە ، لێپرسراوانی عێراق داوای هاوكاری بەپەلەیان لە سندوقەكە كردوە .

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە,  بۆئەومەبەستە هاوكاری بەپەلە دەدەنە عێراق و لە ئێستاشدا دانوستان سەبارەت بە بڕی ئەو هاوكارییە و چۆنیەتی پێدانی بەرێوەدەچێت .

پێشتریش عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاندبوو، عێراق دانوستان لەگەڵ سندوقی دراو دەكات بۆ وەرگرتنی قەرزی ٦ ملیار دۆلار بۆ پشتگیركردنی ئابوریییەكەی و , لە دوای پەسەندكردنی پرۆژە یاسای بودجە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە دەتوانن ڕاستەوخۆ لەو بڕە ٢ ملیار دۆلار وەربگرن .



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP