لەڕێی پرۆژە یاسایەكەوە هەموو عیراقییەك موچەی پێدەدرێت

عێراق
07:59 - 2021-01-26

بەپەسەندكردنی پرۆژە یاسای پاراستنی كۆمەڵایەتی هەموو هاوڵاتییەكی عیراقی موچەیەكی پێدەدرێت.

حەسەن خەڵاتی ئەندامی ئیئتیلافی ئێراقییە رایگەیاند، پرۆژەیای پاراستنی كۆمەڵایەتی سەرجەم كرێكارانی كەرتی تایبەت و خاوەن پرۆژەی بچوك دەگرێتەوە، ئەگەر بڕیاری بەشداریكردنیان لە سندوقی خانەنشینی و پاراستنی كۆمەڵایەتی هەبێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەركەسێك بەشداری لە یاسای پاراستنی كۆمەڵایەتی بكات، موچەیەكی مانگانەی دەبێت، تەنانەت ئەگەر شۆفێری تاكسیش بێت.

لەبەرامبەریشدا مازن فەیلی ئەندامی لیژنەی ئابوری لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، پێدانی موچە بە هەمو هاوڵاتیەكی عێراق جۆرێكە لە بانگەشەی هەڵبژاردن، ئەگەرنا شێوازی خەرجكردنی داهاتی نەوت بەسەر عێراقیەكاندا پێویستی بە سیستمێكی تەواو جیاواز هەیە لەو دۆخە دارایی و سیاسیەی ئێستا لەوڵاتدا هەیە.



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP