بەھۆی ژێرئاوکەوتنی بەلەمەکەیان 88 كۆچه‌ر خنكان

جیهان
12:19 - 2022-09-24


 
بەھۆی ژێرئاوکەوتنی بەلەمەکەیان كه‌ به‌ (به‌له‌می مه‌رگ) ناسراوه‌ لە نزیک کەناراوەکانی سوریا (88) كۆچه‌ر خنكان و (50) دیكه‌ش بێ‌ سه‌روشوێنن و(٢٠) دیكه‌ش رزگارکراون.

له‌و باره‌یه‌وه‌، روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردوه‌، ھەڵمەتەکانی گەڕان بەدوای ئەو کۆچه‌رانەی بەلەمەکەیان لە نزیک کەناراوەکانی بەندەری (تەرتوس)ی سوریا ژێرئاوکەوت بەردەوامە و تا ئێستاش تەرمی ٨٨ کۆچەر دۆزراونەتەوە و (50)ی دیكه‌ش بێ‌ سه‌روشوێنن و ( ٢٠ )دیكه‌ش بەھاوکاری بەلەمی راوچییە سورییەکان رزگارکراون، ژمارەیەکیشیان بەھۆی خراپی تەندروستییەوە رەوانەی نەخۆشخانە کراون.

کۆچبەرێکی رزگاربووش باسی له‌وه‌كردوه‌، بەلەمەکەیان ١٥٠ کۆچەری بە رەگەز لوبنانی و سوری و فەڵەستینی و چەند رەگەزنامەیەکی تری تێدابووە و بەرەبەیانی رۆژی ٢٠ی ئەم مانگە لە بەندەری (تەرابلوس)ی باکوری لوبنانەوە بەڕێکەوتووە بۆ قوبرس بە ئامانجی گەیشتن بە وڵاتانی ئەوروپا، بەڵام بەلەمەکەیان لە نزیک دوورگەی (ئەرواد)ی سوریا ژێرئاو کەوتووە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP