عیراق بەرهەمهێنانی غاز زیاد دەكات

ئابوری
08:13 - 2021-01-26

وەزارەتی نەوتی عیراق، پلانێكی نوێی بۆ زیادكردنی بەرهەمهێنانی غاز لە كێڵگەكانی نەوت و غازی پارێزگاكانی بەسرەو میسان و زیقار دادەنێت.

لەو روەوە حامد یونس، بریكاری وەزارەتی نەوتی عێراق، ئاشكراشیكرد: بەپێی پلانەكە، 400 ملیۆن پێی سێجا غاز لە رۆژێكدا لە كێڵگەی ئەرتاوی لە بەسرە و 500 ملیۆن پێی سیجا غاز لە رۆژێكدا لە كێڵگەكانی غاز لە پارێزگاكانی میسان و زیقار، بەرهەم دەهێندرێت.

وتیشی: هەوڵدەدەین ئەو بڕە غازەی كە بۆ وەگەڕخستنی وێستگەكانی كارەبا پێویستە، لە ئێران هاوردە بكەین.
ئەمەش لە كاتێكدایە عێراق وەك سەرچاوەیەكی سەرەكیی بۆ بەگەڕخستنی وێستگەكانی كارەبا پشت بە هاوردەكردنی غازی ئێران دەبەستێت.



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP