سه‌باح شێخ حه‌بیب، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و نوێنه‌ری ی.ن.ك له كه‌ركوك، له‌باره‌ی دیاریكردنی نرخی مۆلیده ئه‌هلییه‌كان بۆ مانگی نۆ، رایگه‌یاند: جارێكی تر هاوڵاتییانی پارێزگا ئازیزه‌كه‌مان، ده‌بنه قوربانی بێ ئینسافی و نا دادپه‌روه‌ریی، به‌هۆی سه‌پاندنی نرخی مۆلیده ئه‌هلییه‌كان بۆ ئه‌م مانگه. چونكه نرخه‌كه‌ی به‌راورد به سه‌عاته‌كانی كارپێكردنی مۆلیده‌كان یه‌كجار زۆره.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه، دیاریكردنی ئه‌و نرخه پێچه‌وانه‌ی لۆژیك و ئه‌قڵه، به‌تایبه‌ت كه ئێستا له سه‌ره‌تای وه‌رزی پایزداین و هاوڵاتییان كه‌متر وزه‌ی كاره‌با سه‌رف ده‌كه‌ن. بۆیه مۆلیده‌كان بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر كاریان نه‌كردووه. له‌به‌ر ئه‌و هۆكارانه ئێمه دانانی ئه‌و نرخه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه و به سته‌م و نادادی ده‌زانین به‌رامبه‌ر به هاوڵاتییانمان.
داواش له لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ده‌كه‌یه‌ن چاوخشاندنه‌وه به دانانی ئه‌و نرخانه بكه‌ن، چونكه بارگرانی بۆ دانیشتوان درووست ده‌كات.
له كۆتاییشدا سه‌باخ شێخ حه‌بیب رایگه‌یاند ئێمه وه‌كو ئه‌ندامانی په‌رله‌مان به‌رده‌وام ده‌بین له چاره‌سه‌ر كردنی گرفته‌كانی هاوڵاتییان و هاوكاریكردنیان.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP