بافڵ جهلال تاڵهبانى سهرۆكى يهكێتيى نيشتمانيى كوردستان پرسە و هاوخەمی خۆى ئاڕاستهى بنهماڵه و كهسوكارى ئهو پێنج پێشمهرگهيه دهكات کە ئەمڕۆ لەکاتی گەڕانەوە لە ئەرکەکەیان لەرووداوێکی هاتوچۆدا گیانیان سپارد.
دهقى پرسهنامهكه :
دڵتەنگ و نیگەرانم بە گیان لەدەستدانی پێنج پێشمەرگەی قارەمان (تاهیر كاكەوڵا خەلیفە، سەروەر ئەنوەر مەحموود، ئەردەڵان جەمال مەجید، توانا نەسرەدین و جەمال جەلال) کە ئەمڕۆ لەکاتی گەڕانەوە لە ئەرکەکەیان، لەرووداوێکی هاتوچۆدا گیانیان سپارد.
بۆ ئەم لەدەستدانە گەورەیە پرسە و هاوخەمی قووڵی خۆم ئاڕاستەی بنەماڵە، هاوسەنگەر، هاوڕێیان و دانیشتووانی سەیدسادق دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
لەخوای گەورە داواکارم رۆحی ئەو پێشمەرگە قارەمانانە شاد بکات و سەبووری و ئارامی بەهەموولایەک ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP