سیناتۆرێكی ئه‌مریكا ده‌ڵێت، كورد هاوپه‌یمانێكی ئه‌مریكایه و نابێت رێگه بدرێت ئێران هێرشی بكاته سه‌ر و بۆردومانی خاكه‌كه‌ی بكات.
كریس ڤان هۆڵن ئه‌ندامی دیموكراته‌كان له لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، هێرش و بۆردومان و تۆپبارانه‌كانی ئێران له عێراق و هه‌رێمی كوردستان هه‌ره‌شه‌یه‌كی مه‌ترسیداره و هه‌نگاوێكیشه به‌ره‌و تێكچوونی سه‌قامگیری و ئاسایش و ئارامی ناوچه‌كه به گشتی و عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی، به‌ڵام ئه‌مریكا و حكومه‌تی عێراق وه‌ك پێویست وه‌ڵامی ئێرانیان نه‌داوه‌ته‌وه.
وتیشی، كورد هاوپه‌یمانێكی گرنگی ئه‌مریكایه و نابێت ئه‌مریكا رێگه‌بدات ئێران به‌و ئاسانییه و به‌بێ هیچ ترسێك رۆژانه بۆردومان و تۆپبارانی بكات و سنور و خاك و سه‌روه‌رییه‌كه‌ی ببه‌زێنێت و پێشێلیان بكات.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP