قوباد تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق و لیژنه‌ی دارایی كۆبووه‌

عێراق
13:14 - 2021-01-27

جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی په‌رله‌مانی عیراقی كرد و به‌ جیا له‌گه‌ڵ جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان و لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان كۆبووه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ حسێن نه‌رمۆ ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 27-1-2021 قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی په‌رله‌مانی عیراقی كردو به‌ جیا له‌گه‌ل حه‌سه‌ن كه‌عبی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان و لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان كۆبووه‌ به‌ مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌باره‌ی بودجه‌ و شایسته‌ داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
حسێن نه‌رمۆ ڕاشیگه‌یاند گه‌شبینه‌ به‌ هه‌وڵه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.

 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP