ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی له ئه‌نجومه‌نی
نوێنه‌رانی عیراق، دوایین زانیاری سه‌باره‌ت به ته‌قینه‌وه خۆكوژیییه‌كانی پێنجشه‌ممه‌ی
رابردووی گۆڕەپانی ته‌یه‌رانی به‌غدا ئاشكرا كرد‌و وتی، كه ئه‌و كه‌سه‌ی كه خۆكوژه‌كانی
بۆ شوێنی تاوانی ته‌قینه‌وه‌كه گواستبوه‌وه، هه‌روه‌ها 60 تیرۆرستی دیكه داعش
ده‌ستیگركراون، كه له توركیاوه هاتوونه‌ته خاكی عیراق و هه‌ندێكیش له‌و ده‌ستگیركراوانه
سه‌ركرده‌ی باڵای داعشن".
به‌در زیادی ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی
له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، بۆ سایتی(به‌غداد ئه‌لیه‌وم)ی
ئاشكرا كردوه: "ئه‌و كه‌سه‌ی دوو خۆكوژه‌كه‌ی بۆ گۆڕەپانی ته‌یه‌ران له
شاری به‌غدا گواسته‌وه، ده‌ستگیر كراوه".
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردوه، "ئه‌و كه‌سه
دوو خۆكوژه‌كه‌ی له ناوچه‌ی یوسفیه‌ی باشووری به‌غداوه بردووه بۆ گۆڕەپانی ته‌یه‌ران".
وتیشی: "له دوو بۆ سێ رۆژی داهاتوودا ده‌زگای
ئاسایشی نیشتمانیی عیراق مژده‌ی ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌كی دیكه له تێوه‌گلاوان
و پیلانداڕێژه‌رانی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه ئاشكرا ده‌كات".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "ئه‌و گروپه‌ی ئه‌و
تاوانه‌یان ئه‌نجامداوه له مانگی ئابی رابردووه‌وه پیلانیان بۆ ته‌قینه‌وه‌كان
داناوه و و پیلانه‌كه‌یان وابووه له 1ی ئه‌م مانگه كرده‌وه‌كه‌یان ئه‌نجام بده‌ن
و پیلانیشیان داڕشتووه هێرشی خۆكوژیی دووه‌میش بكه‌نه‌سه‌ر ناوچه‌ی كه‌رخ-ی به‌غدا".
روونیشیكرده‌وه كه "له‌دوای ئه‌و دوو ته‌قینه‌وه‌یه
هێزه ئه‌منییه‌كان 60 ئه‌ندامی داعشیان ده‌ستیگركردووه كه له توركیاوه
هاتوونه‌ته خاكی عیراق و هه‌ندێكیش له‌و ده‌ستگیركراوانه سه‌ركرده‌ی باڵای داعشن".
پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو 21ی كانونی دووه‌می 2021،
گۆڕه‌پانی ته‌یه‌رانی ناوچه‌ی باب شه‌رقی له شاری به‌غدا، دوو ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژی
له بازاڕی فرۆشتنی جلی كۆنه كه ناوچه‌یه‌كی قه‌ره‌باڵغه، روویاندا و به‌هۆیه‌وه
32 كه‌س كوژران و زیاتر له 100ی دیكه‌ش برینداربوون.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP