ئه‌و پیاوه ئێرانییه‌ی زیاتر له نیو سه‌ده بوو خۆی نه‌شتبوو و به پیسترین پیاوی جیهان ناوبانگی ده‌ركردبوو گیانیله‌ده‌ستدا.
ئاژانسی هه‌واڵی ئێرنا بڵاویكرده‌وه، “عه‌مۆ حاجی، كه ماوه‌ی زیاتر له نیو سه‌ده بوو خۆی نه‌شتبوو، له گوندی دزكای پارێزگای فارس له باشووری ئێران گیانیله‌ده‌ستداوه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، “پیاوه ئێرانییه‌كه له ته‌مه‌نی 94 ساڵیداو به‌هۆی چوونه ته‌مه‌نه‌وه گیانیله‌ده‌ستداوه”.
ئاشكراشیكرد، “پێش چه‌ند مانگێك له لایه‌ن دانیشتوانی گونده‌كه‌وه ئه‌و پیاوه شۆردراوه”.
عه‌مۆ حاجی له ژیانیدا هاوسه‌رگیری نه‌كردووه، به‌هۆی تووشبوونی به فۆبیای خۆشتن ماوه‌ی زیاتر له نیو سه‌ده بوو خۆی نه‌شتبوو، سه‌ره‌تای بڵابوونه‌وه‌ی چیرۆكه‌كه‌شی بۆ ساڵی 2013 ده‌گه‌ڕێته‌وه كاتێك یه‌كێك له میدیا ناوخۆییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی فیلمێكی به‌ڵگه‌نامه‌یی له‌ژێر ناونیشانی “ژیانێكی نامۆی عه‌مۆ حاجی” بڵاوكرده‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP