ئێف بی ئای: رەنگە گوللـە بەر گوێی ترەمپ نەکەوتبێت

جیهان
14:35 - 2024-07-26

کریستۆڤەر رای، بەڕێوەبەری نووسینگەی فیدراڵیی لێکۆڵینەوەی ئەمریکا (FBI) رایگەیاند:دوای ئه نجامدانی زیاتر له 400 چاوپێکەوتن و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە، تاوەکو ئێستا روون نییە ئایا ئەوەی لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردن لە ناوچەی بەتلەری پێنسیلڤانیا بەر گوێی دۆناڵد ترەمپ کەوت گوللـە بووە یاخود شتی دیکە.
وتیشی: ئەگەر ئەوەی بەر گوێی ترەمپ کەوتووە گوللـە بووبێت، دڵنیا نییە کە دوای ئەوە بەر کەسێکی دیکەش کەوتووە یاخود نا.
زانیارییە سەرەتاییەکان دەریانخست کە تۆماس ماتیو ئەو گەنجەی ویستی ترامپ تیرۆر بکات تەنها چەند سەعات پێش هەوڵی بەئامانجگرتنی ترەمپ 50 گوللـەی کڕیوە و دواتر لێکۆڵەران ئامێری ئەو تەقەمەنییان لەناو ئۆتۆمبێلەکەی کرۆکسدا دۆزیەوە کە دوور نەبوو لەو شوێنەی گردبوونەوەکە بەڕێوەچوو.
ئەو روداوە کاردانەوەی ناوخۆی ئەمریکاو دەرەوەی لێکەوتەوەو دواتریش کیمبەرلی چیتڵ دەستی لە پۆستی بەڕێوەبەری دەزگای نهێنی ئەمریکا کشاندەوە، دوای ئەوەی کە لە لایەن ئەندامانی کۆنگرێسەوە رەخنەی توندی لێگیرا بەوەی کە نەیاتوانیوە ئاساییشی ترەمپ بپارێزێت.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP