وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ڕایگەیاند: ههلیکۆپتەرێکی
سەربازی لە باشووری ڕۆژئاوای پایتەختی ڕووسیا کەوتووەتە خوارەوە و ئەندامانی تیمەکەی
گیانیان لەدەستداوە.
ئاژانسی هەواڵی ئینتەرفاکسی ڕوسی لە زاری وەزارەتی
بەرگرییەوە بڵاویکردەوە، "ئهمڕۆ هەلیکۆپتەرێکی سەربازی می-28ی ڕوسی لە ناوچەی
کالوگا لە باشوری ڕۆژئاوای مۆسکۆ کەوتە خوارەوە و تیمەکەی گیانیان لەدەستدا.
وەزارەتی بەرگری ڕوسیا پێشبینی دهكات کە بههۆی
كێشهی تەکنیکییهوه ههلیكۆپتهرهكه كهوتبێته خوارهوه.
وەزارەتەکە ئاماژەی بە ژمارەی ئەو کەسانە نەکردوە
کە لەناو فڕۆکەکەدان، بەڵام ستافی هەلیکۆپتەرێکی سەربازیی لەو جۆرە بەزۆری لە دوو
کەس پێکدێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP