کۆشکی سپی وردەکاری پەیوەندییەكه‌ی بایدن و نەته‌نیاهۆ ئاشکرا دەکات

جیهان
12:54 - 2024-10-10


کۆشکی سپی ڕایگەیاند، جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە داوای لە بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل کردوە، زیانی هێرشه‌كانیان بۆ خەڵکی سڤیل لە لوبنان کەمبکاتەوە، بەتایبەتی لە بەیروت.
کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندوە: بایدن هێرشە موشەکیە بالیستیکیەکەی ئێرانی بۆ سەر ئیسرائیل سه‌ركۆنه‌ کردوە، کە شه‌وی یه‌كی ئه‌م مانگه‌ 180 موشه‌كی ئاڕاسته‌ی ته‌له‌ئبیب كرد.
بەپێی بەیاننامەکە، بایدن و نەته‌نیاهۆ باسیان لە دۆخی مرۆیی غەززە کردوە و لە بەیاننامەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە بایدن "لە پەیوەندییەکەیدا لەگەڵ نەتانیاهۆ، جەختی لە پاراستنی هاوڵاتیانی سڤیل لە حزبوڵا کردەوتەوە.
کۆشکی سپی ئاماژەی بەوەشکردوە، هەردولا تاوتوێی "پێویستی بەپەلەی نوێکردنەوەی دیپلۆماسییان کردوە بۆ ئازادکردنی ئەو بارمتانەی کە لەلایەن حەماسەوە لە کەرتی غەززە دەستبەسەرکراون.
کەناڵی ئەی بی سی نیوز لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکییەوە بڵاویکردەوە، پەیوەندی نێوان بایدن و نەته‌نیاهۆ لەسەر "پلانەکانی ئیسرائیل بۆ وەڵامدانەوەی ئێران" بوە.
ئەو بەرپرسە ڕونیكرده‌وه‌، بایدن و نەته‌نیاهۆ "بە درێژی باسیان لە داهاتوی ئۆپراسیۆنی سەربازی ئیسرائیل لە دژی حزبوڵا لە لوبنان کردوە.ن بایدن و نەته‌نیاهۆ دۆستانە بووە سەرەڕای پەیوەندییە ئاڵۆزەکانی نێوانیان.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP