زریانی میڵتۆن لە ئەمریکا گەیشتە ئاستێکی مەترسیدار

جیهان
14:22 - 2024-10-10


سەنتەری نیشتمانیی زریانەکان لە ئەمریکا بڵاویکردەوە، زریانی میڵتۆن وەک ئاستی سێ پۆڵێنکارەوە و بەشێوەیەکی "زۆر مەترسیدار" گەیشووەتە سەر زەوی.
بەگوێرەی سەنتەری نیشتمانیی زریانەکان لە ئەمریکا، زریانەکە رەشەبایەکی زۆر بەهێزی لەگەڵدایە کە هەڕەشە لەژیانی خەڵک دەکات لەگەڵ باران و تاوی بەخوڕ کە مەترسیی دروستبوونی لافاوی خێرای هەیە.
هاوکات، ئاژانسی ژینگە و دەریاکان لە ئەمریکا (ئێن ئێچ سی) رایگەیاند، خێرایی با بەهۆی زریانەکەوە 205 کیلۆمەترە لە سەعاتێکدا و کارەبای زیاتر لە یەک ملیۆن ماڵ و دامەزراوەی بازرگانی بڕاوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە "زریانەکە مەترسیی گەورەی بۆسەر کەنارەکانی رۆژئاوای فلۆریدا هەیە کە نزیکەی سێ ملیۆن کەس تێیدا دەژین".
بەگوێرەی میدیای ئەمریکا، تاوەکو ئێستا زریانەکە 19 گێژەڵۆکەی بەهێزی دروستکردووە کە بووەتەهۆی تێکشکاندن و رووخانی 125 خانووی هاوڵاتییان.
هاوکات دوێنێ جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی تایبەت بە مەترسییەکانی زریانی میلتۆن سازکردو تێیدا رایگەیاند، زریانەکە زۆر مەترسیدار دەبێت و ئامادەباشیی تەواویان بۆ پاراستنی دانیشتووانی ئەو ناوچانە کردووە کە زریانەکە دەیانگرێتەوە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP