بەغداد پلەی 13ی پیسترین شارەکانی جیهانی گرتووە

جیهان
21:26 - 2024-10-11

بەغداد پلەی 13ـی پیسترین شارەکانی دنیای گرتووە، سەنتەری ستراتیژی مافەکانی مرۆڤیش هۆشداری دەدات و دەڵێت دەبێت لە ماوەی 10 ساڵدا 15 ملیار درەخت بچێنرێت.

فازڵ غەراوی، سەرۆکی سەنتەری ستراتیژی بۆ مافەکانی مرۆڤ، داوای لە حکومەتی عێراق کرد دەستپێشخەریی دروستکردنی شاری چاندن بە درەخت لەبری شارەکانی چیمەنتۆ دەستپێبکات.

ئاشکراشیکرد ئێستا بەغدا پلەی 13ـی گرتووە لە نێو پیسترین شارەکانی دنیادا و عێراق بەدەست گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا و بەرزبوونەوەی رێژەی گەرمبوونی جیهان و تێکچوونی بارودۆخی ئاو و ژینگەوە دەناڵێنێت.

وتیشی، خۆڵبارین و تۆز لە عێراق رووی لە زیادبوونە و 37 جۆری کانزای تێدایە کە کاریگەری راستەوخۆ و مەترسیداریان لەسەر تەندروستی مرۆڤ هەیە، جگە لە 147 جۆری جیاوازی بەکتریا یارمەتی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکان دەدەن خراپی کوالێتی هەوا و بەرزبوونەوەی رێژەی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی هەناسەدان لە زۆرێک لە پارێزگاکانی عێراق بەردەوام لە زیادبووندایە داوا لە حکومەتی عێراقیش دەکات، دەستپێشخەرییەک دەستپێبکات بۆ دروستکردنی شاری رووەکی لەبری شار بە چیمەنتۆ، بەشێوەیەک بتوانرێت لەماوەی 10 ساڵدا 15 ملیار نەمام بچێنن و سەرجەم پارێزگاکان بگرێتەوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP