ئەمریکا وەڵامێکی توندی ئیسرائیل دەداتەوە

جیهان
13:05 - 2024-07-25

بۆ یه‌كه‌مجار ئه‌مریكا وه‌ڵامێكی توندی ئیسرائیل ده‌داته‌وه‌ و بەرگریی لەدەزگای فریاگوزاریی ‌و کارەکانی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ پەنابەرانی فەڵەستین ناسراو به‌(ئۆنروا) کرد و بەتوندی ڕەخنەی لە ڕەشنوسی یاسایه‌كی ئیسرائیل گرت کە بە(ڕێکخراوێکی تیرۆریستی) وەسفیكردوه‌.
ماتیۆ میلەر وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئۆنروا ڕێکخراوێکی تیرۆریستی نییە و داوا لەحکومەتی ئیسرائیل‌ و کنێست دەکەین پەسەندکردنی ئەم یاسایە ڕابگرن.
راشیگەیاند ئەوان هاوکاریی مرۆیی بەخەڵکی مەدەنی غەززە دەگەیەنن، واشنتۆن بەردەوامە لە پشتیوانیی کارەکانی ئاژانسەکە.
دووشەممەی ڕابردوو پەرلەمانی ئیسرائیل لەخوێندنەوەی یەکەمدا ڕەشنوسی یاسایەکی پەسەندکرد کە دەزگای نەتەوەیەکگرتوەکان وەک "ڕێکخراوی تیرۆریستی" پۆلێنکرد و پێشنیازی پچڕاندنی هەموو پەیوەندییەکانی لەگەڵیدا کرد.
ئۆنروا زیاتر لە 30 هەزار کارمەندی هەیە کە خزمەت بە 5.9 ملیۆن فەڵەستینی دەکەن و ئیسرائیل تۆمەتباری دەکات بەدامەزراندنی "زیاتر لە 400 تیرۆریست" لەکەرتی غەززە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP