جۆ بایدن و بنیامین نەتانیاهوو کۆدەبنەوە

جیهان
13:34 - 2024-07-25

بڕیارە ئەمرۆ جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا دوای تیپەراندنی کۆرۆنا و گەڕانەوەی بۆ کۆشکی سپی پیشوازی لە بنیامین نەتانیاهوو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بکات.
بەپێی میدیاکانی ئەمریکا: کۆبوونەوەکەی بایدن و نەتانیاهوو تایبەتە بەدواین پەرەسەندنەکانی هێرشی ئیسرائیل بۆسەر غەززە و لوبنان و سوریا و پرسی ئاگربەست لەغەززە.
هەروەها بەرپرسێکی ئەمریکی بە رۆیتەرزی راگەیاندووە: دانوستانی نێوان ئیسرائیل و حەماس بۆ راگەیاندنی ئاگربەست لەقۆناغی کۆتاییدایە و بایدن و نەتانیاهوو تاوتوێی ئەو گرفتانە دەکەن کە لەبەردەم راگەیاندنی ئاگربەست ماون.
لەلایەکی ترەوە سامی ئەبوزەهرا سەرکردەی حەماس ئاشکرایکردوە: وتەکانی نەتانیاهوو لەبەردەم کۆنگرێسی ئەمریکا دەرخەری ئەو راستیەیە کە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل نایەوێت ئاگربەست رابگەیەنیت.
پێشتر بنیامین نەتانیاهوو جارێکی تر لەبەردەم کۆنگریسی ئەمریکا دووپاتی کردەوە تاوەکو لەناوبردنی تەواوەتی حەماس و ئازادکردنی سەرجەم دیلەکان لە هێرشکردن بەردەوامدەبن.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP