پێویستی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان له مریشك 145 هه‌زار ته‌نه، به‌ڵام به‌رهه‌می مریشك له‌هه‌رێم ده‌گاته سه‌رووی 400 هه‌زار ته‌ن.
نازم جاف، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كانی كوردستان ڕایگه‌یاند، كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كانی ناوخۆ ده‌توانن پێداویستییه‌كانی عێراقیش پڕ بكه‌نه‌وه، ته‌نانه‌ت مریشكی هه‌رێم ره‌وانه‌ی وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ش وه‌ك توركیا و ئورده‌ن و عومان و ئیماراتیش بكه‌ن.
وتیشی: ته‌نیا حكوومه‌تی هه‌رێم هاوكاریمان بكات، ده‌توانین زۆرترین به‌رهه‌م هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه بكه‌ین و باشترین به‌رهه‌م بنێرین بۆ وڵاتان.
به‌وته‌ی سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كانی كوردستان، دابه‌زینی به‌رده‌وامی نرخی مریشك كاریگه‌ری خراپی بۆسه‌ر خاوه‌ن كێڵگه‌كان هه‌بووه و دۆخی خاوه‌ن كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كان زۆر خراپه‌و به‌رده‌وام زیان ده‌كه‌ن .
له هه‌رێمی كوردستان سه‌دان كێڵگه‌ی په‌له‌وه‌ریی خاوه‌ن مۆڵه‌ت هه‌یه كه به‌یه‌كه‌وه سه‌رووی هه‌زار هۆڵی په‌له‌وه‌ریان هه‌یه، جگه له‌وه‌ش سه‌دان كێڵگه‌ی بێ مۆڵه‌تیش بوونیان هه‌یه .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP