بودجه‌ی 2023 به‌ گه‌وره‌ترین بودجه‌ له‌ مێژووی عیراقدا داده‌نرێت

ئابوری
12:34 - 2022-11-13

قه‌باره‌ی بودجه‌ی ساڵی داهاتووی عیراق ده‌گاته‌ نزیكه‌ی ١٣٥ ملیار دۆلار، ئه‌وه‌ش به‌گه‌وره‌ترین بودجه‌ له‌مێژووی عیراق داده‌نرێت.

جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ڕایگه‌یاند، نرخی نه‌وت له‌یاسای بودجه‌ی ساڵی ٢٠٢٣ی عیراقدا، به‌ ٧٥ دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك دیاریده‌كرێت، تێكڕای داهاتی نه‌وتیی بۆ ساڵێك ده‌گاته‌ ١٠٢ ملیار و ٦٠٠ ملیۆن دۆلار هه‌روه‌ها داهاتی نانه‌وتی به‌نزیكه‌ی ٨ بۆ ١٠ ملیار دۆلار ده‌خه‌مڵێندرێت به‌وه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای داهاته‌كانی ئێستا قه‌باره‌ی بودجه‌ی گشتیی ساڵی داهاتوو له‌نێوان ١٢٥ ملیار بۆ ١٣٥ ملیار دۆلار ده‌بێت.

ڕاشیگه‌یاند، بودجه‌ی ساڵی داهاتوو گه‌وره‌ترین بودجه‌ ده‌بێت له‌مێژووی عیراقدا جه‌ختیشیكرده‌وه‌، كه‌پێویسته‌ حكومه‌ت له‌م مانگه‌دا ڕه‌شنووسی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بكات، تاوه‌كو په‌سه‌ندبكرێت.



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP