سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشوتری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) كه لە ئێستادا به تۆمه‌تی پشتیوانیكردن له رێكخراوی تیرۆرستیی له زینداندایه، پەیامێکی سه‌باره‌ت به ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شاری ئیسته‌نبوڵ بڵاوکردەوە و رایگەیاندوه، هەر هێرشێک هاووڵاتییانی مەدەنی بکاتە ئامانج لە ڕوی یاسایی، سیاسی، ئەخلاقی و ویژدانییەوە تیرۆرە و هەرگیز قبوڵی ناکەن.
دەمیرتاش لەو پەیامه‌یدا، جه‌ختده‌كاته‌وه، "بێ له‌به‌رچاوگرتنی ئامانج و پاساوی روداوەکە، هەر هێرشێک کە خەڵکی مەدەنی بکاتە ئامانج لە ڕوی یاسایی، سیاسی، ئەخلاقی و ویژدانییەوە تیرۆرە. "ئێمەش هەرگیز قبوڵی ناکەین".
سەڵاحەدین دەمیرتاش ده‌ڵێ‌ت: "ئیدانەی ئەو کردەوەیە تیرۆرستییە دەکەم کە بە ئاشکرا خەڵکی مەدەنی بێ‌تاوان لە شەقامی ئیستقلال كردووه‌ته ئامانج. "
هه‌روه‌ك، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی كه‌سوكاری كوژراوانی رووداوه‌كه كردوه‌و هیوای چاکبوونەوەی خێراشی بۆ بریندارەکان خواستووه".
دوێنێ له شه‌قامی ئیستقلال لە ناوچه‌ی ته‌قسیمی شاری ئیسته‌نبوڵ ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویداو به‌هۆیه‌وه ده‌یان كه‌س كوژران و برینداربوون.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP