محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له كۆڕبه‌ندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له زانكۆی ئه‌مریكی-كوردستان له دهۆك وتارێكی پێشكه‌شكردو رایگه‌یاند، به‌گرنگی ده‌زانن حكومه‌تی نوێ دۆخی خزمه‌تگوزارییه‌كان و ئابوری وڵات باشتر بكات و كاری راسته‌قینه‌ش ئه‌نجام بدات بۆ ئه‌وه‌ی سه‌قامگیریی له وڵات‌دا هه‌بێت، به‌پێچه‌وانه‌وه ره‌نگه خۆپیشاندانه‌كان له عێراق سه‌رهه‌ڵبده‌نه‌وه.
وتیشی "عێراق به‌گوێره‌ی هه‌ڵكه‌وته‌كه‌ی فشاری له‌سه‌ره و پێویستی به سه‌قامگیرییه، بۆیه ده‌بێت دپلۆماسییه‌تی هۆشمه‌ندانه له ئاستی ناوچه‌كه‌دا په‌یڕه‌و بكات".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "ده‌بێت رێگه له گه‌ڕانه‌وه‌ی تیرۆر بگرین و حكومه‌تی نوێش دۆخی خزمه‌تگوزارییه‌كان و ئابوری باشتر بكات".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP