بانكی ناوه‌ندی عیراق تاوتوێی ده‌ركردنی دراوی 20 هه‌زار دیناری ده‌كات

ئابوری
09:17 - 2022-11-18

د. نه‌رمین مه‌عروف ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ڕاگه‌یاند، پێشتر پرسیارمان ئاراسته‌ی پارێزگاری بانكی ناوه‌ندیی عیراق كرد سه‌باره‌ت به‌هۆكاری ده‌ركردنی دراوی 20 هه‌زار دیناری كه‌ به‌چه‌ند خاڵێك ڕوونیكرده‌وه‌.
وتیشی: ده‌ركردنی ئه‌و دراوه‌ نوێیه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌مانه‌وه‌ی پارێزگاری بانكی ناوه‌ندیی عیراق كه‌ئه‌گه‌ر له‌پۆسته‌كه‌ی بمێنێته‌وه‌ ئه‌وا ڕه‌نگه‌ دراوی 20 هه‌زار دیناری ده‌ربكات و ئه‌گه‌ر كه‌سێكی دیكه‌ له‌شوێنه‌كه‌ی دابنرێت ڕه‌نگه‌ به‌پێویستی نه‌زانێت ئه‌و دراوی 20 هه‌زار دینارییه‌ ده‌ربكات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌م قۆناغه‌دا به‌های دیناری عیراقی به‌رامبه‌ر دۆلار جێگیرنییه‌و سفری سه‌ر دراوی عیراقی لانابرێت و ئه‌گه‌ر سفری سه‌ر دراو لاببرێت  تێچوویه‌كی زۆر له‌سه‌ر حكومه‌تی عیراق ده‌كه‌وێت بۆیه‌ له‌م قۆناغه‌دا بیر له‌لابردنی سفری سه‌ر دراو ناكرێته‌وه‌.



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP