نووسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه:" بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی(ی ن ك) بڕیاریدا تێچووی دووباره دروستكردنه‌وه‌ی خانووه رووخاوه‌كه‌و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی هه‌موو خانووه زیانلێكه‌وتووه‌كانی تری رووداوه دڵته‌زێنه‌كه‌ی سلێمانی له‌ئه‌ستۆ بگرێت، هه‌ر بریندارێكی رووداوه‌كه‌ش پێویستی به چاره‌سه‌ر هه‌بێت له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی رێوشوێنی پێویستی بۆ ده‌گیرێته‌به‌ر و تێچووه‌كه‌ی له ئه‌ستۆ ده‌گرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه:" سه‌رۆك بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، بڕیاریشیداوه به‌ڕێوه‌بردنی پرسه‌و هه‌موو رێكاره‌كانی تری ئه‌م ماته‌مه گشتییه له ئه‌ستۆ بگرێت و هه‌موو ئه‌و هاووڵاتییانه‌ش قه‌ره‌بوو بكاته‌وه كه ئۆتۆمبێله‌كانیان زیانیان پێگه‌یشتووه، هه‌روه‌ها ته‌واوی نوێنه‌ره تایبه‌ته‌كانی خۆشی راسپاردووه له‌گه‌ڵ كه‌سوكاری قوربانییان و یه‌كه ئیدارییه‌كان هه‌ماهه‌نگ بن له‌پێناو دابینیكردنی پێداویستییه‌كانیان.
پێشتریش له په‌یامێكدا، رایگه‌یاند:" دڵمان له‌گه‌ڵ خێزان و كه‌سوكاری قوربانییانی رووداوه دڵته‌زێنه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی سلێمانییه‌و هاوسۆزی خانه‌واده به‌ڕێزه‌كانیانین و هیوای زوو چاكبوونه‌وه بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین و خۆمان به هاوبه‌شی ئه‌م خه‌مه گه‌وره‌یه ده‌زانین.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP