خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی (ی ن ك)، پرسنامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی بابه‌شێخی سیرێ كرد و رایگه‌یاند، به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه، هه‌واڵی ئه‌و كۆسته گه‌وره‌یه‌م پێگه‌یشت كه به خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌تان گه‌یشتوه، به‌هۆی لێچونی غازه‌وه ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ماڵی خانه‌واده‌ی مه‌زهه‌ری شێخ عه‌بدولره‌حمان له‌گه‌ره‌كی كازیوه‌ی شاری سلێمانی رویداوه و به‌و هۆیه‌وه 27 كه‌س بونه قوربانی".
خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، "روداوه‌كه هه‌موانی دڵته‌نگ و غه‌مباركرد و هاوبه‌شی غه‌متانین، داواكارین له‌یه‌زدانی مه‌زن ئارامی و سه‌بوری به‌بنه‌ماڵه و خانه‌واده‌ی به‌رێزتان بدات و شیفای برینداران بدات و كۆچكردوان به‌به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP