وەزارەتی خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی
زانستیی حكومه‌تی هەرێمی کوردستان، بڕیاری دا كۆنمرەی وەرگرتن لە بەشەکانی زانکۆ‌و
په‌یمانگه ئەھلییەکانی کەمبکرێته‌وه‌و ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردوه، كه بڕیاره‌كه
ته‌نها بۆ ئه‌مساڵی (2022-2023) ه.
بەپێی نوسراوێک کە ئەمڕۆ 20ی تشرینی
دووەمی 2022، لەلایەن ئیبراهیم ڕەشید، بەڕێوەبەری خوێندنی تایبەت لە وەزارەتەکە ئیمزاکراوە،
بڕیار دراوە بە کەمکردنەوەی نمرەی وەرگرتن لە بەشێک لە کۆلێژە تایبەتەکان.
به‌پێی نوسراوه‌كه، كۆنمره‌ی په‌سه‌ندكراو
بۆ كۆلێژی پزیشكی ددان(86)، ده‌رمانسازیی(82) ، ئه‌ندازیاری ته‌لارسازیی(77)
...تاد.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP