جینین پلاسخارت، نوێنەری تایبه‌تی نەتەوە یەکگرتووەکان
لە عێراق ڕایگەیاند، "هێرشە بەردەوامەکانی ئێران بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان قبوڵكراو
نیه"و "پێویسته بە شێوەیەکی یەکگرتووانه ڕێگریی لەو هێرشه
دوژمنكارانه‌یه بكرێت."
پلاسخارت لە په‌یامێكیدا كه ئه‌مڕۆ (22ی تشرینی
دووەمی 2022) بڵاویكردووه‌ته‌وه رایگه‌یاندوه: "بەداخەوە تەنیا دەتوانین ئەوەی
له رابردوودا وتمان دووبارەی بکەینەوە كه هێرشە بەردەوامەکانی ئێران چی تر قبوڵ
ناكرێت".
جه‌ختشیكردووه‌ته‌وه، " پێویستە عێراقییەکان
بە یەکگرتویی مامەڵە لەگەڵ روداوەکەدا بکەن، بۆ ئەوەی ده‌رفه‌ت بۆ هێرشی
دوژمنكارانه‌ی تر نەدرێت"
"به‌هێزیی لە دەرەوە
به یه‌كگرتوویی لە نێوخۆدا دەستپێدەکات ". پلاسخارات وا ده‌ڵێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP