وه‌ڵامێكی توندی پینه‌و په‌ڕۆكانی ئیسماعیل عه‌بوش ده‌درێته‌وه‌

کوردستان
16:13 - 2022-11-23

دوای ئه‌وه‌ی ئیسماعیل عه‌بوش په‌رله‌مانتاری پارتی، به‌ هه‌ندێك قسه‌و قسه‌لۆكی بێبنه‌ما هه‌وڵیدابو، هه‌موو سیاسه‌ته‌ چه‌وت و ناڕه‌واكانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم دژ به‌ سلێمانی و زۆنی سه‌وز پینه‌و په‌ڕۆ بكات بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هێرشێكی ناڕه‌واو نا لۆژیكی كردووه‌ته‌سه‌ر یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، بۆ ده‌رخستن و روونكردنه‌وه‌ی زیاتری راستییه‌كان و رێگریكردن له‌ چه‌واشه‌كاریی، نووسه‌ر حه‌سه‌ن بێگەڵاسی له‌وتارێكدا به‌ناوی (پینه‌وپه‌ڕ)وه‌ڵامی ده‌داته‌وه‌و رایگه‌یاندوه‌،" پەرلەمانتار ئیدریس ئیسماعیل کە خۆی بەنوێنەری خەڵک دەزانێت، ڕاستییەکان دەشارێتەوەو دەیەوێت بەپینەو پەڕۆکردن لەبەرچاوی خەڵک حه‌قیقەتەکان پەردەپۆش بکات"
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردوه‌،"ئیدریس ئیسماعیل دەبوایە وەکو نوێنەری ڕاستەقینەی خەڵک قسەی کردبا، نەوەک وەکو پارتی بەو عەقڵیەتە دیماگۆجی و خود پەرستییە باسی زۆنی سەوزی بکات"

ده‌قی وتاره‌كه‌"

پینەو پەڕۆ 
 حه‌سه‌ن بێگەڵاسی 
بەداخەوە کاتێک دەبینین پەرلەمانتار ئیدریس ئیسماعیل کە خۆی بەنوێنەری خەڵک دەزانێت، ڕاستییەکان دەشارێتەوەو دەیەوێت بەپینەو پەڕۆکردن لەبەرچاوی خەڵک حه‌قیقەتەکان پەردەپۆش بکات، لەو کاتەدا هیچ شتێک نامێنێتەوە بەناوی نوێنەری خەڵک و بەرگریکردن لەدەسکەوتەکانی هاونیشتیمانیانی، ئیدریس ئیسماعل عه‌بوش کاتێک باسی مامەڵەی ناتەندروست و وێنای حکومەتی هاونیشتیمانی دەکات، کەجیاوازی نەکراوەو حکومەت بەیەک چاو سەیری کوردستان دەکات .  
من بەو پەرلەمانتاره‌و ئەو کەسانەی لەگەڵ حزبەکەی ئەودا بەو عەقڵیەتە بیردەکەنەوە ، دەڵێم ئەوەتا ئێستا یان لەخەودان یاخود بەئاگاهاتوونەوە، بەڵام قوڕمیشکراون، لەسەر ئەوەی لای خۆیان چی دەگوزەرێت و لەزۆنی سەوز پلان و بەرنامەیان چییە، کاتێک پەرلەمانتارێک میسداقیەت لەدەست دەدات و ڕاستییەکان ناڵێت، تراژیدیاکە ئەوەیە بەرژەوەندیەخودیەکانی پێ لەبەرژەوەندیە گشتی وباڵاکانی گەلەکەی بەگەورەترو پیرۆزتر بزانێت، ئینجا چیرۆکی تراژیدیاکە لەوێوە دەسپێدەکات .   
ئیدریس ئیسماعل دەبوایە سەرەتا پێش قسەکانی وەکو نوێنەری خەڵک بیری لەپاراستن و بەرژەوەندیە باڵاکانی میللەت کردبایەوە ، هەمدیسان وەکو نوێنەری ڕاستەقینەی خەڵکیش قسەی کردبا ، نەوەک وەکو پارتی بەو عەقڵیەتە دیماگۆجی و خود پەرستییە باسی زۆنی سەوزی بکات ، لەو پەرلەمانتارە و ئەمسالی ئەو پەرلەمانتارە دەپرسم ؟ بۆچی تاهەنووکە سەرۆکی حکومەت نەهاتووە یاخود قسەیەکی خێرو کرداری بۆ چارەسەرکردنی دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەران لەزۆنی سەوز نەکردووە ؟ بۆچی سەرۆکی حکومەت کەخۆی بەسەرۆکی هەموو کوردستان دەزانێت نەهاتووە کێشەکانی خوێندکاران و کەرتی تەندروستی و کۆمپانیاکانی ژینگەپارێزی و کەمی خزمەتگوزارییەکان لەپارێزگای سلێمانی و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین و پارێزگای هەڵەبجە چارەسەر بکات و  بەدواداچوون بۆ گرفتەکانیان بکات؟ 

کاکی پەرلەمانتار ئێمە دڵنیاین ئێوە و ئەوانەی وەکو تۆش بیردەکەنەوە قوڕمیشکراون و میسداقیەتان لەناو جڤاک لەدەستداوە ،ئێستا هاتووی دەتەوێت بەپینەو پەڕۆ کردن کێشەکان سەرەو بن بکەیت و باسی عەدالەتی سەرۆکی حکومەتەکەتم بۆ بکەیت ، کە وێنایەکی جوان و بێ جیاوازی  لەنێوان شارو شارۆچکەکان تۆمارکردووە ، کاکی پەرلەمانتار ئەو جۆرە لێدوان ونوسین و قسەکردنە ،بۆ ئەمڕۆی دونیای مۆدێرن زۆر دەمێکە لەزۆنی سەوز گوێگرو لایەنگری نەماوە ، ئەوە ئێوەی قوڕمیشکراو بێدەنگکراون جگە لە چەواشەکردن و شاردنەوەی ڕاستیەکان هیچ نازانن  . 

یەکێتی بەدرێژایی مێژوو سەلماندوویەتی چ لەڕووی خزمەتگوزارییەوە چ لەڕووی ئازادی ڕادەربڕین و چ لەڕووی دیموکراسییەوە، کاکی پارلەمانتار ئەوە جیاوازیەکانن، دەمەوێت پێتان بڵێم جەنابتان ژیرانە بیربکەنەوە و بەراوردێک بکەن لەنێوان زۆنی سەوزو زۆنی زەرد ، دڵنیا لەوەی ئەو ڕاستیە دەزانیت کەزۆنی سەوز ژیانێکی ئاسودەترو خۆشترو ئازادانەترو دیموکراسیانەتری تێدا بەرجەستەیە  .  

 ئێستا بەچ حەقێک ڕێگە بەخۆت و ئەوانەی ئەمسالی خۆتن قسە لەسەر جیاوازیەکان و سلێمانی دەکەن ؟ بەچی حەقێک وێنایەکی تەندروست و باسی عەدالەتی سەرۆکی حکومەت دەکەیت ؟ دیارە دەمێکە ئەوەتا یان توانای ووتنی ڕاستیەکانت نییە، یاخود ئەوەیە، بەرژەوەندیەخودیەکانتان دەکەوێتە مەترسی و ئێوەش دەچنە خانەی لەبیرچوان، بەڵێ کاکی پەرلەمانتار جیاوازیەکان ئاسمان و ڕێسمانیان جیاوازە .   

کاکی پەرلەمانتار ئەوە ئێوەن یاخود سەرۆکی حکومەتەکەتانە هاتووە بەشەش سەعات و بیست و چوار سەعات ، لەماڵەکەی خۆی لەگەڵ خوێندکارانی ناڕازی دانیشتوون و خەمی چارەسەرکردنی ئاڵنگاریەکانیان دەخۆوات، ئەوە ئێوەن کێشەی ژینگەپارێزان و هاوکاری و پشتیوانی نەخۆشخانەی هیواو کەرتی تەندروستی و نۆژەنکردنەوەی زانکۆو پەیمانگاکانتان لەزۆنی سەوز گرتە ئەستۆو  جێبەجێتان کرد ؟ سەرەڕای ئەوەی ڕۆژ بەڕۆژ زیاتر بەپلان و بەرنامە کێشەکان لەزۆنی سەوز قوڵتر و ئاڵۆزتر دەکەن، ئێستا بەچ حەقێک بەچ عەقڵیەتێک ڕێگە بەخۆت دەدەیت و میکیاج بۆ حکومەت دەکەیت کەبووەتە فریادڕەس و خەمخۆری هاونیشتیمانیان  و  جیاوازی ناکات ؟ من لەتۆ دەپرسم ئەگەر ئەوانە ناعەدالەتی و پشتگوێ خستنی خزمەتگوزاریەکانی سەرۆکی حکومەت نەبن لەزۆنی سەوز ئەی ناویان بنێین چی؟   

 کاکی پەرلەمانتا بڕۆ بنج و بناوانی کێشەکان جیاوازیەکان لەنێوان زۆنی سەوزو زۆنی زەرد، لەتەخشانکردن و پەخشانکردنی زەوییەوە بۆ داهات و بۆ ئازادی و دیموکراسی و عەدالەتی، بۆئەوەی ڕاستییەکان وحەقیقەتەکان ناوت ناوە پلە یەک و پلەدوو کاکی پەرلەمانتار بەچاوی ڕاستەقینە ببینە ، دەزانم تۆ نێچیرێکی دەستەمۆو گوێڕایەڵیت، سلێمانی شاری جوانی و ئازادی و پێکەوەژیانە ؟ شاری  قوڕمیشکردنی خەڵک و  بێدەنگکردنی خەڵک نییە، بەزەبری هێزو توندوتیژی  .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP