قوباد تاڵه‌بانى : باشتر بچنه‌ نێو هاوڵاتييانه‌وه‌ گوێ له‌ داواكارييه‌كانيان بگرن

کوردستان
18:30 - 2022-11-23

بە بە شداری قوباد تاڵەبانی کۆبونەوەیەک لە سەر دۆخی ناوچە کوردستانیەکان بەڕێوە چوو
ئەمڕۆ چوارشەمە ٢٣-١١-٢٠٢٢ لە شاری  هەولێر لە بارەگای مەکتەبی سیاسی بەسەرپەرشتی فەهمی بورهان ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، کۆبونەوەیەک لە سەردۆخی کۆی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بە ئامادەبوونی جێگری مەڵبەندەکانی (کەرکوک خانەقین و خورماتوو حەڤدەی ڕۆژهەلات و هەژدەی ڕۆژئاوای کەرکوک  _  بیستی قەرەچوخ- نەینەوا- شەنگال )بەڕێوە چوو.

لە کۆبونەوەکەدا ئەو بنەمایانەی کە لە دیداری یەکێتی دا وەک سیاسەت و دونیابینی خۆیی بڕیاری لە سەروەرگرتبوون تاوتوێ کران و کران بە نەخشە ڕێگای داهاتووی ژیانی حزبی ، هەنگاوەکانی داهاتووی سەرکردایەتی کوردستان دوای پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق خرانە ڕوو، لە بەشێکی تری کۆبونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال بەشداریکرد، دۆخی سیاسی دوای پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق و گرفت و ئاستەنگ و دەرفەتەکانی بۆ ئامادەبوان ڕوون کردەوە ، کارنامەى سودانی لەم بارەیەوە بە گرنگ دانا و بە پێویستی زانی پشتیوانی هەنگاوەکانی بکرێت بە ئاراستەی جێبەجێکردنی تەواوی ئەو خاڵانەی کە تایبەتن بە کەرکوک و ناوچە کوردستانیەکانی تر، هه‌روه‌ها بەشداربوانى ڕاسپارد باشتر لە جاران بچنە ناو هاوڵاتیان و گوێ بۆ داواکاریەکانیان بگرن، دواتر لە لایەن ئامادەبوانەوە سەرنج و تێبینی بۆ باشتر خزمەت کردنی هاوڵاتیان خرانە ڕوو لەم بارەیەشەوە بڕیار درا ئەم جۆرە دیدارانە بەردەوامیان هەبێت.

 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP