هه‌سه‌ده‌: توندتر له‌ رابردوو وه‌ڵامی هێرشه‌كانی توركیا ده‌ده‌ینه‌وه‌

کوردستان
11:04 - 2022-11-27

تۆپبارانه‌كانی توركیا له‌ڕۆژئاوای كوردستان به‌رده‌وامن و هه‌سه‌ده‌ش هه‌ڕه‌شه‌ی توندتریین وه‌ڵامدانه‌وه‌ به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی توركیا ده‌كات.

ئاژانسی هاوار نیوز بڵاویكرده‌وه‌، سوپای توركیا ژماره‌یه‌ك گوندی له‌ ته‌لـته‌مـرو كۆبانێ و دێرك بۆردومانـكرد، ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌ هێرشه‌ ئاسمانییه‌كانی توركیا له‌ناوچه‌كانی رۆژئاوای كوردستان و باكووری سوریا حه‌وت ڕۆژه‌ به‌رده‌وامن.

هاوكات ڕۆژنامه‌ی یه‌نی شه‌فه‌قی توركیش بڵاویكرده‌وه‌، له‌نزیكترین كاتدا سوپای توركیا هێرشی زه‌مینی ده‌كاته‌ سه‌ر باكووری سوریا.

له‌به‌رامبه‌ردا فه‌رهاد شامی وته‌بێژی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ڕایگه‌یاند، توندتر له‌ڕابردوو وه‌ڵامی هێرشه‌كانی توركیا له‌ڕۆژئاوای كوردستان ده‌ده‌نه‌وه‌و سوود له‌ئه‌زموونی سه‌ربازیی ڕابردوویان وه‌رده‌گرن، داواشی له‌سوپای سوریا كرد، وه‌ڵامی هێرشه‌كانی توركیا بداته‌وه‌.



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP