عیراق .. مه‌رجی ڤاكسین و پشكنینی كۆرۆنا له‌سه‌ر گه‌شتیاران لابردرا

تەندروستی
11:09 - 2022-12-01

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق و ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی عیراقی مه‌رجه‌كانی ڤاكسینی كۆرۆنا و پشكنینی كۆرۆنای له‌سه‌ر گه‌شتیاران هه‌ڵگرت.

له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق چه‌ند بڕیارێكی سه‌باره‌ت به‌مه‌رجه‌كانی ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ گه‌شتیارانی هاتوو ڕۆیشتوو له‌عیراق بڵاوكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند: له‌سه‌ره‌تای مانگی دوانزه‌وه‌ چیتر به‌ڵگه‌نامه‌ی وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا، یاخود پشكنینی PCR له‌فڕۆكه‌خانه‌كان و خاڵه‌ سنورییه‌كانه‌وه‌ له‌گه‌شتیاران بۆ عیراق یاخود ڕۆیشتوو له‌عیراقه‌وه‌ داوا ناكرێت و پێویست نییه‌.

ئه‌وه‌ش هاتووه‌، كه‌به‌ستنی ماسك له‌شوێنه‌ كراوه‌و داخراوه‌كانیدا پێویست نییه‌ ته‌نیا له‌ناوه‌نده‌ ته‌ندروستییه‌كاندا پێویسته‌.

لای خۆشیه‌وه‌ ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی عیراق ڕایگه‌یاند: سه‌رجه‌م گه‌شتیاران ئاگادارده‌كاته‌وه‌ له‌یه‌كی مانگی دوانزه‌وه‌ له‌كاتی گه‌شتكردن له‌فڕۆكه‌خانه‌كان پێویستیان به‌هییچ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی ڤاكسین یاخود پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا نابێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP