سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی زیندانیكراوی پێشوی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، ڕەخنەی توندی لە سیاسهتهكانی سهرۆك و حکومەتی تورکیا دژبه كورد گرت و تۆمهتباری كردن كه لەسەر ئاستی جیهان دوژمنایەتیی کورد دەکهن، راشیگهیاند، ئەردۆغان ئامادەیە جگە لە گەلی کورد لەگەڵ هەموو کەس ئاشتهوایی رابگهیهنێت.
سهرۆكی پێشووی ههدهپه دهڵێت:"لەکاتێکدا حکومەتی تورکیا ئامادەیە لەگەڵ بەشار ئەسەدو عەبدولفەتاح سیسی، لەگەڵ ئیماراتو سعودییە تا دەگاتە ئیسرائیل ئاشت ببێتهوه، بەڵام بەپێچەوانەوە دووژمنایەتیی لەگەڵ گەلی کورد دهكات".
دهمیرتاش ئهوهشیخستووهتهڕو، "بەلای ئەرۆغانەوە ئاشتبونەوە لەگەڵ هەموو کەس قبوڵكراو و ڕێگەپێدراوو یاساییه، بەڵام کاتێک بابەتەکە پەیوەست دهبێت بەکوردەوە بژاردەکەیان جگە لەچەکو ئۆپەراسیۆنی سەربازیی هیچی تر نییە، ئەوەش بەلای ئێمەوە سیاسەتێکی ڕەتکراوەیە".
ئاشكراشیكردووه، هیچ ئاماژەیەک نییە بۆ دەستپێکردنی پڕۆسەیەکی نوێی ئاشتیی حکومەتی تورکیا لەگەڵ کورد، بەڵام ئەوان نایانەوێت تەنها وەک تەماشاکەر لەبەرامبەر زیادبوونی قەیرانو گرژییو ململانێکان بمێننەوە کە ڕۆژانە قوربانی نوێی لێدەکەوێتەوە، بەڵکو دەیانەوێت وەک سیاسییەک لەپێناو ڕێگریی لەدروستبونی ململانێکان دەستپێشخەریی بکەن".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP